به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : ، لە پێناو سەرکوتکردنی ناڕازیانی ناوخۆیی و بەکارهێنانی گۆشار بۆ سەر خەڵکی بەحرەین بەرپرسانی بەحرەینی ڕۆژی دووشەمە جەمیل کازم سەرۆکی ئەنجومەنی کومەڵی ئەلویفاقیان هاوڕێ لە گەڵ حەوت کەس لە زانایانی ئایینی و مەداحان قوڵبەست کرد .
لە لایەکی دیکەوە دەزگەی ئاسایشی بەحرەین بە بانگ کردنی باوکانی بڕێک لە کوژراوانی شورشی ئەو وڵاتە ئەوانیان قوڵبەست کرد .
هێزەکانی ئالی خەلیفە هەروەها چالاکێکی بەحرەینیان بە ناوی یاسر ناسر قۆڵبەست کرد لە هەمان حاڵدا دادەئەستێنی گشتیی بەحرەینی ماوەی حوکمی قوڵبەست کرانی مەجید ئەلمەشعەل مامۆستای ئایینی شێعە و سەرۆکی ئەنجومەنی زانایانی ئیسلامی ئەو وڵاتەیان 15 ڕۆژ ڕاگەیاندووە .
هێزە ئاسایشیەکانی ئالی خەلیفە ڕۆژی شەمە سی ژوئییە بە پەلامار بو سەر ماڵی ئەلمەشعل ئەو ماموستا شێعەیان بەبێ ڕاگەیاندنی هۆ و تاوانەکەی قۆڵبەست کرد ...
کۆتایی کورتە نامە310